ئەندامانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لانیکەم 19 چەکداری سەر بە رژێمیان کوشت لە کۆمەڵێك هێرشدا لە خۆرئاوای سوریا، ئاژانسی فرانس پرێس یەکشەممە (1 نیسان) رایگەیاند.
روانگەی سوری بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ رایگهیاند كه هێرشەکان دەستیانپێکرد لە شارۆچکەی ئەلبوکەمال نزیك سنووری عێراق و له دهوروبهریدا.
داعش تاڕادەیەکی زۆر شکستی هێناوە، بەڵام هێشتا چەند ناوچەیەکی لە خۆرهەڵاتی سوریا بەدەستەوە ماوە. ئەلبوکەمال ماوەیەکی زۆربوو بنکەی گروپەکە بوو، کە لە کۆتایی 2017 لەدەستیدا.
روانگەکە رایگەیاند كه گروپەکە ئێستا کەمتر لهسهدا 5 خاکی سوریای بەدەستەوەیە، كه بهزۆری مۆڵگهی بچوكن لە بیابانهكانی خۆرهەڵات و ناوەند.