ته‌رمی 38 كرێكاری هیندیی بیناسازی كه له عێراق رفێندران و كوژراون له‌لایه‌ن"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه، دووشه‌ممه (2 نیسان) گه‌ڕێندرانه‌وه نیشتمان دوای چوار ساڵ له ونبوونیان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
خێزانه تازیه‌باره‌كان -- كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ته‌وه پێیانوترابوو كه‌سه ئازیزه‌كانیان هێشتا زیندوون -- چاوه‌ڕێبوون له فرۆكه‌خانه‌ی باكوری خۆرئاوای په‌نجاب بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كانیان كه له به‌غداوه ده‌هاتن.
زۆربه‌ی قوربانییه‌كان له خێزانی هه‌ژار بوون له په‌نجاب و له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی بیناسازییه‌وه له موسڵ دامه‌زرێنرابوون كاتێك له‌لایه‌ن تووندڕه‌وه‌كانه‌وه فڕێنران.
وه‌زیری ده‌وه‌ری هیند مانگی رابردوو به په‌رله‌مانی وت كه 39 ته‌رم له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا دۆزرانه‌وه له بادوش، گوندێكی باكوری خۆرئاوای موسڵ.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هیند دووشه‌ممه وتی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی ناسنامه‌ی 38 ته‌رمی دیاریكرد. یه‌كێكیشیان ته‌نها به‌شێكی هاوتابوو، كه لێكۆڵینه‌وه و پشكنینی زیاتری پێویسته.
كرێكاره هیندیه‌كان له حوزه‌یرانی 2014 رفێندران له‌كاتێكدا داعش ناوچه‌یه‌كی زۆری له‌ژێرده‌سه‌تدابوو، له نێویاندا موسڵی گه‌وره‌ترین شاری باكور.
نازانرێت كه‌ی كرێكاره هیندییه‌كان كوژراون.