هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كچێكی ئێزیدییان ئازادكرد كه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له به‌غدا رفێنرابوو، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا چوارشه‌ممه (28 ئازار) رایگه‌یاند.
رفێنه‌ری كچه‌كه، كه ئه‌ندامی "پارێزگای نه‌ینه‌وا"ی داعشه، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ده‌ستگیركرا، فه‌رمانده‌ییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان "كچێكی ئێزیدی 14 ساڵیان ئازادكرد، كه خه‌ڵكی موسڵه، له گه‌ڕه‌كی شه‌عب له به‌غدا" باكوری خۆرئاوای پایته‌خت.
به‌یاننامه‌كه راشیگه‌یان كه رفێنه‌ری كچه‌كه دانیناوه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستی‌دا، له نێویاندا رفاندنی كچانی ئێزیدی.