گەورەترین کاروانی گواستنەوەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و مه‌ده‌نییان لە غوتەی خۆرهەڵاتەوە کە تا ئێستا ئەنجامدرابێت سێشه‌ممه (27 ئازار) گه‌یشته باكوری خۆرئاوای سوریا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی چۆڵكردنی زیاتری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی کە پێشتر بنکەی ئۆپۆزسیۆن بوو، ئاژانسی فرانس پرێس رایه‌گه‌یاند.
كشانه‌وه‌كان كه دانوستانیان له‌سه‌ركرابوو به‌میانجیگه‌ری روسیای هاوپه‌یمانی رژێم، تا ئێستا هه‌زاران چه‌كداری ئۆپۆزسیۆن و كه‌سوكار و مه‌ده‌نییانی تریان به پاس له ناوچه‌كانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات گواستۆته‌وه بۆ ئیدلیب.
زۆرترین ژماره شارۆچكه‌كانی عه‌ربین و زه‌مالكه و قه‌زای جوباری ده‌وروبه‌ریشیان به‌جێهێشتووه، كه هه‌موویان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌ی فه‌یله‌ق ره‌حماندان.
گروپه‌كه هه‌ینی گه‌یشته رێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ مۆسكۆ و جێبه‌جێكردنه‌كه‌شی به‌یانیی دواتر ده‌ستیپێكرد به گواستنه‌وه‌ی نزیكه‌ی 1,000 كه‌س به پاس.
له‌وكاته‌وه ژماره‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌دان، كه گەورەترین کاروانی گواستنەوە له كاتژمێره‌كانی به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه‌دا بوو به گواستنه‌وه‌ی زیاتر له 6,700 كه‌س.
ئه‌وان دوانیوه‌ڕۆی سێشه‌ممه گه‌یشتنه ناوچه‌ی قه‌لعه‌ت مه‌دیق له ناوه‌ندی پارێزگای حه‌ما، ناوچه‌یه‌ك كه زۆرجار له رێكه‌وتنی هاوشێوه‌دا به‌كارهێنراوه.
ئه‌و كاروانه كۆی ژماره‌ی گواستراوه‌كانی ناوچه‌كانی ژێرده‌ستی فه‌یله‌ق ره‌حمانی گه‌یانده 13,165 كه‌س.