نزیکەی 170,000 کەس هەڵهاتوون دوای هێرشێك بە سەرۆکایەتی تورکیا بۆسەر شاری عەفرین له سوریا، نەتەوە یەکگرتووەکان هەینی (23 ئازار) رایگەیاند و ئاماژەشی بەو بارودۆخە تۆقێنەرە کرد کە رووبەڕووی ئاوارەکان بۆتەوە، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
وتەبێژی ئاژانسی کۆمەکی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنس لایهركی، وتی: "بهپێی خەمڵاندنەکان ئێستا 167,000 کەس ئاوارەبوون بەهۆی كردهوه دوژمنکارانهكانهوه لە ناوچەی عەفرین."
وتیشی زۆربەی ئەوانەی هەڵهاتوون چوونەتە تەل ریفعەتی دراوسێوە.
هاوکات رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند كه بنکەی پزیشكیی گەڕۆك و کەلوپەلی تەندروستی جێگیرکردووە لەو ناوچانەی ئاوارەکانی عەفرینیان لەخۆگرتووە و هۆشداریشیدا له نهبوونی خزمەتگوزاریە تەندروستیەکان لهناو شارهكهدا.
نوێنەری رێکخراوەکە لە سوریا، ئیلیزابێس هۆف، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "منداڵ و ژن و پیاو به گهشتێكی زۆر سهختدا تێپهڕیون له هەڵاتنیاندا لە عەفرین و پێویستیان بە هاوکاری تەندروستی بەپەلە هەیە. کارمەندانمان مەدەنییان بینیوە کە دهڵێن بۆ 36 کاتژمێر رێیانكردووه تا بگهن بە ناوچە ئهمینهكان."
بەگوێرەی لایهركی، لەنێوان 50,000 بۆ 70,000 مەدەنی لەناو شارەکەدا ماون کە تەنیا یەکێك لە چوار نەخۆشخانەکانی لەئێستادا کاردەکات.
ئەوە ئەرکی نیشتیمانپەروەرانی کورد و سورییه کە داگیرکەری تورك دهرپهڕێنن لەگەڵ ئەو باندە بەکرێگیراوانەی کە هاوپەیمانیانن. دەبێت کاریشبکەن بۆ هێنانەوەی خەڵکە ئاوارەکە بۆسەر خاکی خۆیان لە عهفرین، جەبەل ئەکراد.
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت