سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس چوارشه‌ممه (21 ئازار) نیگه‌رانی خۆی پیشاندا له‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی هێرشه كیمیاییه‌كان له سوریا و داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد كارێك بكات بۆ به‌دواداچوونی "تاوانی گه‌وره‌ی له‌م چه‌شنه،" ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
داواكه دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌ی گوتێرێس هات له‌گه‌ڵ رێكخراوی قه‌ده‌غكردنی چه‌كی كیمیایی، كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له 70 كه‌یسی هێرشی گازی ژه‌هراوی كردووه له سوریا له 2014ه‌وه.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "سكرتێری گشتی نیگه‌رانه له به‌رامبه‌ر بانگه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی له كۆماری عه‌ره‌بی سوری."
له‌كاتێكدا به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی "كرده‌وه‌یه‌كی بێبه‌هانه و قێزه‌ونه، نه‌بوونی كاردانه‌وه‌ش بۆ به‌كارهێنانی به هه‌مان شێوه بێبه‌هانه‌یه".
"لێخۆشبوو‌ن له‌م تاوانه جددیانه په‌سه‌ندنیه."
گوتێرێس داواكارییه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه دووپاتكرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی "یه‌كێتی پیشانبدات و ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ربكات".
سه‌رۆكی رێكخراوی قه‌ده‌غكردنی چه‌كی كیمیایی، ئه‌حمه‌د ئوزومجو رایگه‌یاند به‌م دواییه "چه‌ندین" ده‌نگۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی هه‌بوون له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، له‌و شوێنه‌ی حكومه‌تی سوریا له شه‌ڕدایه بۆ گرتنی هه‌رێمه‌كه‌ی نزیك دیمه‌شق.
روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه كلۆرین به‌كارهاتووه وه‌ك گازێكی ژه‌هراوی بۆسه‌ر گونده‌كان له كاتی هێرشی حكومه‌تدا بۆسه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات.
ئوزومجو وتی لێكۆڵه‌ره‌كانیان به‌دواداچوون ده‌كه‌ن بۆ بانگه‌شه‌كانی به‌كارهێنانی كلۆرین كه خراونه‌ته‌پاڵ سوپای سوریا و گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن.