چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا و خێزانه‌كانیان ده‌ستیانكرد به به‌جێهێشتنی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات پێنجشه‌ممه (22 ئازار) له‌ژێر یه‌كه‌م رێكه‌وتننامه‌ی چۆڵكردندا له هه‌رێمه بچووكبووهكهی ئۆپۆزسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
رێكه‌وتنه‌كه، كه چوارشه‌ممه راگه‌یاندرا و له لایه‌ن روسیای هاوپه‌یمانی رژێمه‌وه نێوهندگیریكرا، ده‌شێت یه‌كێك له سێ مۆڵگه‌كه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن چۆڵبكات له ناوچه‌كه‌دا و پێشكه‌وتنێكی گه‌وره‌شه بۆ هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت بۆ ئهمینكردنی ده‌وروبه‌ری پایته‌خت.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند كه نزیكه‌ی 1,130 كه‌س -- له‌نێویاندا زیاتر له 230 چه‌كدار -- به پاس گوێزرانه‌وه له شارۆچكه‌ی حه‌ره‌ستای غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه، كه تا ئێستا له ژێرده‌سه‌ڵاتی گروپی ئه‌حرار شامدایه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند چاوه‌ڕوانده‌كرێت پێنجشه‌ممه نزیكه‌ی 2,000 كه‌س ئه‌وێ چۆڵبكات، كه له نێویاندا نزیكه‌ی 700 چه‌كدار هه‌ن.
وته‌بێژی ئه‌حرار شام، مونزیر فارس وتی ده‌كرێت گواستنه‌وه‌كان ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك بخایه‌نێت.
ئه‌مانه دوای هێرشه ئاسمانییه نوێكانی غوته دێن له به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه‌دا كه بوونه هۆی كوشتنی 20 مه‌ده‌نی، به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ.
ناوه‌ندی دیمه‌شق له مه‌ودای هاوهندایه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه، رێكه‌وتننامه‌ی چۆڵكردنهكهش دوای خوێناوی‌ترین هێرشی موشه‌كیi ئۆپۆزسیۆن هات بۆسه‌ر پایته‌خت له ماوه‌ی چه‌ند مانگێدا كه ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی كوشتنی 44 مه‌ده‌نی، سێشه‌ممه.
ته‌له‌فزیۆنی ده‌وڵه‌ت رایگه‌یاند هێرشه‌كانی ئۆپۆزسیۆن پێنجشه‌ممه چوار كه‌سیان كوشت له دیمه‌شق.
چه‌كداران و خێزانه‌كانیان ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ باكوری خۆرئاوای پارێزگای ئیدلیب، كه له ژێرده‌سه‌ڵاتی چه‌ندین گروپی توندڕه‌وی ئیسلامی و سێكولاردایه.
وه‌زیری ئاشته‌وایی سوریا، عه‌لی حه‌یده‌ر، به ئاژانسی فرانس پرێسی وت كه ئه‌حرار شام پێشتر دانوستانی له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی روسی بۆ ئاشته‌وایی كردووه و دیمهشیق راسته‌وخۆ به‌شدارنه‌بوو تێیدا.
نه‌وار ئۆلیڤه‌ر، لێكۆله‌رێكی ناوه‌ندی عۆمران كه بنكهكهی له توركیایه، وتی چه‌كداران له حه‌ره‌ستا "نه‌یانتوانی یه‌ك مه‌رجی خۆشیان بسه‌پێنن".
چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن له غوته وتیان دانوستانه‌كان به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشت به رێكه‌وتنێك بۆ گواستنه‌وه‌ی چه‌كداران له شارۆچكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌رێمه‌كه، دوما.
دوما له‌لایه‌ن گروپی جه‌یشی ئیسلامه‌وه كۆنرۆڵكراوه، له‌كاتێكدا مۆڵگه‌یه‌كی ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری زه‌مه‌لكا، نزیك له پایته‌خت، له‌لایه‌ن فه‌یله‌ق ره‌حمانه‌وه كۆنترۆڵكراوه له‌گه‌ڵ ئاماده‌یی گروپێكی توندڕه‌و.
روانگه‌كه رایگه‌یاند كه هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر زه‌مه‌لكا 16 هاوڵاتییان كوشت، پێنجشه‌ممه.