نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه (20 ئازار) رایگیاند كه "زۆر به قوڵی نیگه‌رانی" سه‌لامه‌تی ئه‌و ده‌یان هه‌زار مه‌ده‌نیه بوو كه غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی سوریا به‌جێده‌هێڵن و هه‌روه‌ها له‌و به‌دواداچوونه ئه‌منییانه‌ی بۆ ئه‌وانه ده‌كرێت كه ده‌یانه‌وێت به‌جێیبهێڵن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
له‌كاتێكدا هێزه‌كانی رژێمی سوریا پێشڕه‌وییانكردووه بۆ هه‌رێمه‌كه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن له ده‌ره‌وه‌ی دیمه‌شق، 50,000 هاوڵاتی به‌لێشاو ڕۆیشتوون بۆ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی رژێم.
"ئاوارهبوونهكه به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێكوپێكه ... بۆردومانه‌كان به‌رده‌وامن. ئێره ناوچه‌یه‌كی جه‌نگه،" وته‌بێژی ئاژانسی مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، جێنس لایهركه وتی. "ئێمه زۆر به قوڵی نیگه‌رانی سهلامهتییانین."
كۆمیسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش سێشه‌ممه به‌په‌له داوای سه‌لامه‌تی ئه‌وانه‌ی كرد كه هه‌ڵاتوون و ئه‌وانه‌شی كه هێشتا له شه‌ڕه‌كه‌دا ماونه‌ته‌وه كه "پێویستییه‌كی زۆریان به كۆمه‌ك هه‌یه".
وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای ئاواره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌ندرێی ماهێجیج وتی: "كه‌میی په‌ناگه‌ی گونجاو كێشه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه."
ناوبراو وتی ئاژانسه‌كه پێداویستی و هاوكاری دابه‌شده‌كات له په‌ناگه كاتییه‌كان له كاتی گه‌یشتنی هه‌زاران خێزاندا، "به‌ماندوویی، برسی، تین‌و و نه‌خۆش".
جه‌ختیشیكرده‌وه له‌سه‌ر پێویستیی رێگه‌پێدانی ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی لایه‌نه‌كانی كۆمه‌ك به‌بێ به‌ربه‌ست به مه‌ده‌نیه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات.
ناوبراو وتیشی كۆمیسیۆنی باڵای ئاواره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "ئاگاداره، به‌ڵام دهستیناگات به‌و پشكنینه ئه‌منییانه‌ی گوایا بۆ ئه‌و مه‌ده‌نییانه ده‌كرێت كه غوته‌ی خۆرهه‌ڵات به‌جێده‌هێڵن".