رێكخراوی قه‌ده‌غه‌كردنی چه‌كی كیمیایی چه‌ندین بانگه‌شه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی سوریا به‌ده‌ستگه‌یشتووه، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (20 ئازار) رایگه‌یاند.
سه‌رۆكی رێكخراوه‌كه، ئه‌حمه‌د ئوزومجو، رایگه‌یاند كه لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی قوڵ له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه سه‌خته.
ئوزومجو وتی له هه‌ڵمه‌تێكدا كه له‌لایه‌ن چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه ئه‌نجامدراوه، تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌یان له 70 كه‌یسی گازی ژه‌هراوی له سوریا كردووه له 2014ه‌وه، له كۆی 370 حاڵه‌تی تۆمه‌تباركردن.
"چه‌ندین" بانگهشهیبهكارهێنانی چه‌كی كیمیایی له غوته‌ی خۆرههڵاتههبوون، ناوبراو وتی، پێش كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراودا له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌رباره‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له سوریادا.
ئوزومجو وتی: "شاره‌زایانمان به‌دواداچوونیان بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام وه‌ك ڕوونه ئه‌و هه‌رێمه ئابڵوقه‌ی له‌سه‌ره و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری و كه‌ره‌سه زۆر سه‌خته."
روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه كلۆرین وه‌ك گازێكی ژه‌هراوی به‌كارهاتووه له گونده‌كان له میانه‌ی هێرشه‌كه‌ی رژێمدا بۆ دووباره گرتنه‌وه‌ی غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن.
هاوكات باڵوێزی روسیا ڤاسیلی نه‌بێنزیا وتی هێزه‌كانی رژێمی سوریا چه‌كی كیمایی عه‌مباركراوی یه‌ده‌گیان دۆزیوه‌ته‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه پێشتر له ژێرده‌ستی یه‌كه ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا بوون له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات.
ئوزموجو وتی شاره‌زایان بهدواداچووندهكهن له تۆمه‌تی به‌كارهێنانی كلۆرین كه دراوتهپاڵ سوپای سوریا و گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كان.