هێزێكی هاوبه‌شی سوپا و ئاژانسی دژه‌تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنێكی دابه‌زینی په‌ڕه‌شوتیان ئه‌نجامدا و تۆڕێكی تیرۆریستییان ده‌ستگیركرد، وه‌زاره‌تی به‌رگری سێشه‌ممه (20 ئازار) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه هێزه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازیی دابه‌زینی په‌ڕه‌شوتی "سه‌ركه‌وتوو"یان ئه‌نجامدا له قوڵایی بیابانی ئه‌نباردا، له ئه‌نجامدا ئه‌ندامانی تۆڕێكی چه‌كداریان ده‌ستگیركرد كه پلانیان هه‌بووه هێرشی تیرۆریستی ئه‌نجامبده‌ن له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا.
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به راستودروستی پلانی بۆ دانرابوو به پێی چاودێریكردنی داواكراوان له ماوه‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن ئاژانسه هه‌واڵگرییه‌كانه‌وه."
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "ده هه‌لیكۆپته‌ر په‌ڕه‌شوته سه‌ربازییه‌كانیان دابه‌زاند له نزیك ئامانجه‌كه، 195 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازی ئه‌سه‌د، دوای گه‌مارۆدان و ئه‌مینكردنی ناوچه‌كه له لایه‌ن هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی سوپاوه."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند كه ته‌واوی ئه‌ندامانی تۆڕه‌كه به زیندوویی ده‌ستگیركران.