ته‌رمی 39 كرێكاری بیناسازی كه ساڵی 2014 رفێندرابوون له عێراق له‌لایه‌ن "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه له گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵدا دۆزرانه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (20 ئازار) رایگه‌یاند.
وه‌زیری ده‌روه‌ی هندستان، سوشما سواراژ، به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند كه كرێكاره‌كان له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژراون.
جه‌سته‌كانیان له گۆڕاستانێكدا له بادوش له باكوری خۆرئاوای شاری موسڵ دۆزرانه‌وه و دواتر بردران بۆ رێكخراوێكی ناوخۆیی بۆ پشكنینی دی ئێن ئه‌ی.
سواراژ وتی: "دوێنێ پێیان وتین كه 38 سامپڵ له‌یه‌كچوونیان دۆزراوه‌ته‌وه. بۆ سینۆهه‌مینیان له‌یه‌كچوونێكی كه‌م هه‌یه چونكه هیچ ئه‌ندامێكی خێزانی نزیكی نیه."
كرێكاره‌كان حوزه‌یرانی 2014 رفێندران له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كه چه‌ندین ناوچه‌ی زۆریان له عێراق داگیركرد و موسڵیشیان گرت.