هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق تۆڕێكی تیرۆریستییان خستهداوهوه كه سه‌ر به رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) بوون و پلانی چه‌ند زنجیره هێرشێكیان دانابوو له دژی هێزه چه‌كداره‌كان و هاوڵاتیان له سامه‌ڕا، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنی سامه‌ڕا دووشه‌ممه (19 ئازار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا عیماد زوهه‌یری به دیارونای وت: "سوپاكه، به پشتیوانیی ئاژانسی دژه‌تیرۆر، ئۆپه‌راسیۆنێكی به‌رنامه‌داڕێژراوی جێبه‌جێكرد كه له‌یه‌ككاتدا سێ ناوچه‌ی له خۆرئاوا و باشوری سامه‌ڕا كرده‌ئامانج له به‌ره‌به‌یانی دووشه‌ممه."
وتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه "هه‌شت تیرۆریست، له نێویاندا سێ سه‌ركرده‌ی پێشكه‌وتوو"ی خستهداوهوه و "دهستیشیگرت به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و دوو پشتێنی بۆمبڕێژكراودا".
وتیشی هێزه‌كانی عێراق شوێنی ئه‌و تۆڕه‌یان به گوێره‌ی ددانپێدانانه‌كانی خۆبهدهستهوهدهرێكهوه ئاشكراكرد، كه چه‌ند رۆژێك پێشتر ده‌ستگیركرا له ئۆپه‌راسیۆنێكدا كه مۆڵگه‌كانی داعشی كرده‌ئامانج.