هه‌واڵه‌كانی عێراق

6 ئەندامی داعش لە هێرشی ئاسمانی هاوپەیماناندا کوژران لە کەرکوك

هێرشێكی ئاسمانی هاوپیەمانی نێودەوڵەتی بۆ سەر پێگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە چیاکانی حەمرین چەندین ئەندامی گروپەکەی کوشت، لەنێویاندا دوو سەرکردەی باڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوك، لیوا مەعەن سەعدی، هەینی (16 ئازار) رایگەیاند.

سەعدی وتی: "فرۆکە جەنگیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی عێراق دوو هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا کە ئەندامانی داعشیان کردە ئامانج لە چیاکانی حەمرین و ده‌وروبه‌ری دوبز و شەش ئەندامی داعشیان کوشت."

وتیشی دوو سەرکردەی باڵای داعش لەنێو کوژراوه‌كاندا بوون، لەنێویاندا فەرماندەیەکی سەربازی گروپەکە لە دوبز و ئەو بەرپرسەی کاری بۆمبڕێژکردنی ئۆتۆمبێل و ناردنیان بوو بۆ كەرکوك و دەوروبەری.

هەروەها وتی بارودۆخی ئەمنی ئێستا جێگیرە و پلانێکی ئەمنی دانراوە بۆ پاراستنی ئاهەنگەکانی نەورۆز.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500