هه‌واڵه‌كانی عێراق

2 هێرشی تیرۆریستی بەرپەچدرانەوە لە باکوری بەغدا

هێزە تایبەتەکانی عێراق دوو پیاویان کوشت کە پلانیان هەبوو بۆ خۆتەقاندنەوە لە باکوری بەغدا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا پێنجشەممە (15 ئازار) رایگەیاند.

فەرماندەییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "پاڵپشت بە زانیاری هەواڵگری، هێزە ئەمنیەکان دوو خۆکوژیان کوشت کە پشتێنی بۆمبرێژکراویان لەبەردابووو لە تارمیەی باکوری بەغدا."

به‌یاننامه‌كه‌ راشیگه‌یاند كه‌ دوو پیاوه‌كه‌ پلانیان هەبووه‌ هێرشی تیرۆریستی ئەنجامبدەن و مەدەنیانی بێتاوان بکەنە ئامانج لە بەغدا پێشئەوەی هێزەکانی عێراق هەڵبکوتنه‌سەر حەشارگەکەیان و بیانکوژن.

هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: "هێزە ئەمنیەکان لێکۆڵینەوەیەکی فراوانیان لە رووداوەکە دەستپێکرد بۆ دۆزینەوەی ئەوانەی پەیوەندییان بە خۆکوژەکانەوە هەیە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500