لێکۆڵینەوەیەك كه لهلایهن نەتەوە یەکگرتووەکانهوه پشتیوانی كراوه، پێنجشەممە (15 ئازار) رایگەیاند سوپای سوریا و هێزە میلیشیاکانی سەر بە حکومەت بەشێوەیەکی مهنههجی دەستدرێژی و توندوتیژی سێکسییان دژی مەدەنیان ئهنجامداوه، تاوانكارییهك کە دەچێتە خانەی تاوانی دژی مرۆڤایەتی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند.
شەڕکەرانی ئۆپۆزسیۆن توندوتیژی هاوشێوەیان ئهنجامداوه، کە دەچێتە خانەی تاوانی جەنگهوه، بەڵام بەڕێژەیەك كه "زۆر کەمتره لە دەستدرێژی سێکسی لەلایەن هێزەکانی حکومەت و میلیشیا هاوپەیمانەکانیهوه،" کۆمسیۆنی لێکۆڵینەوەی سەربەخۆی نێودەوڵەتی بۆ سوریا (سی ئۆ ئای) لە راپۆرتێکی نوێدا رایگەیاند.
ژنێك لە شاری حومسی سێیەم گەورەترین شاری سوریا بە لێکۆڵەرەوانی کۆمسیۆنەکەی وت لە 2012 "هێزەکانی حکومەت چوونەتە ناو ماڵەکەی و دەستدرێژی سێکسییان کردۆتەسەر کچەکەی لەبەر چاوی خۆی و مێردهكهی پێشئەوەی دەستدرێژی گولـلە لە کچەکە و مێردهكهی بکەن".
راشیگەیاند: "دایکەکە دواتر لەلایەن دوو سەربازەوە دەستدرێژی سێکسی کرایەسەر،" کە ئەمە یەکێکە لە چەندین نمونەی توندوتیژی.
رێکخراوەکە رایگەیاند كه هێزە سەربازیەکانی حکومەت "هەزاران ژن و کچیان" دەستبەسەرکردووە له 2011 تا کۆتایی 2017، ئەو ماوەیەی لە راپۆرتەکەدا باسکراوە.
لەکاتێکدا ژنان بوونەتە زۆرترین قوربانی دەستدرێژی سێکسی، توندوتیژی سێکسی دژی پیاوان و منداڵانیش -- بە کچ و کوڕەوە -- دۆکومێنتکراوە.
رێکخراوەکە بۆی دەرکەوتووە "دەستدریژی و کرداری تری توندوتیژی سێکسی کە لەلایەن هێزەکانی حکومەت و میلیشیا هاوپەیمانەکانیانەوە ئەنجامدراون لەکاتی هێرشی زەمینی و هەڵکوتانەسەر ماڵان و لە خاڵەکانی پشکنین و لەکاتی دەستبەسەرکردندا، بەشێك پێکدەهێنن لە هێرشێکی فراوان و مهنههجی کە دژی خەڵکی مەدەنی ئاراستەکراوە و دەچێتە خانەی تاوانی دژی مرۆڤایەتییهوه".
بەپێچەوانەوە گەیشتۆتە ئەو دهرهنجامەش کە "هیچ بەڵگەیهك نیه بۆ کردهی مهنههجی یان سیاسهتێك لهلایهن گروپە چەکدارەکانی (ئۆپۆزسیۆن)هوه بۆ بەکارهێنانی توندوتیژی سێکسی و جیاوازی رەگەزی بۆ چاندنی ترس و زانیاری وەرگرتن و سەپاندنی لایەنگیری" هەرچەندە ئەگەر ئەندامانی ئۆپۆزسیۆن توندوتیژی سێکسیشیان ئەنجامدابێت.
ئەم دهرەنجامە بەسەر رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا ناسهپێنرێت کە تاوانكارییه فراوانەکانی، لهنێویاندا توندوتیژی سێکسی، بەجیا لەلایەن رێکخراوەکەوە دۆکۆمێنتکراوە.