رژێمی سوریا سێشه‌ممه (13 ئازار) سه‌دان چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی بۆ ناوچه‌یه‌كی بچوك وه‌ده‌رنا له باشوری دیمه‌شق، كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه له‌وێن و دواتر به پاس گوێزرانه‌وه بۆ باكوری وڵاته‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
مانگی سووری عه‌ره‌بیی سوری گواستنه‌وه‌كه‌ی ناحیه‌ی قه‌ده‌می پشتڕاستكرده‌وه، له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی، نزیكه‌ی 300 چه‌كداری دیكه بۆ پارێزگای ئیدلیب.
روانه‌گی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: "له ئه‌یلولی 2017 رێكه‌وتنێك له‌نێوان رژێم و گروپه ئیسلامییه‌كان ئیمزاكرا، له نێویاندا ته‌حریر شام، ئه‌مڕۆ جێبه‌جێكرا."
گروپه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی دیكه كه ئاماده‌یی هه‌بوو له قه‌ده‌م، ئه‌جناد شام بوو.
سه‌رۆكی روانگه‌كه، رامی عه‌بدولڕه‌حمان رایگه‌یاند: "لانیكه‌م 1,300 كه‌س، له نێویاندا چه‌كدار و كه‌سوكارانیان، گوێزراونه‌ته‌وه."
به‌رپرسێك له مانگی سووری عه‌ره‌بیی سوری له دیمه‌شق پشتڕاستیكرده‌وه كه رێكخراوه‌كه به‌شداربووه له پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌كه‌دا له قه‌ده‌م به‌ڵام نه‌یتوانی ژماره بدات به‌ده‌سته‌وه.
رۆژنامه‌نووسێكی ئاژانسی فرانس پرێس هه‌ندێك له چه‌كداره‌كانی بینیووه به پاس دابه‌زیون له قه‌لعه‌ت مادیق، شارۆچكه‌یه‌ك له لێواری باشوری پارێزگای ئیدلیب.
ئه‌م رێكه‌وتنه كه رێگه ده‌دات به رژێم قه‌ده‌م بگرێته‌وه، ده‌كرێت رێخۆشبكات بۆ گواستنه‌وه له ناوچه بچووكه‌كان، له نێویاندا گه‌ڕه‌كه‌كانی جۆبار، حه‌جه‌ر ئه‌سوه‌د و یه‌رموك له دیمه‌شق.