حه‌وت ساڵ ململانێ له سوریا بووه‌ته هۆی كوژرانی 350,000 كه‌س، به‌گوێره‌ی ئامارێكی گشتی نوێی كوژراوان كه دووشه‌ممه (12 ئازار) روانگه‌ی سوری بۆ چاودرێی مافی مرۆڤ رایگه‌یاند.
به گوێره‌ی روانگه‌كه، 353,935 كه‌س كوژراون له 15 ئازاری 2011ه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
شه‌ڕه‌كه، كه پێنجشه‌ممه پێده‌نێته هه‌شته‌م ساڵیه‌وه، كاریگه‌رییه‌كی وێرانكه‌ری له‌سه‌ر هاوڵاتیان هه‌یه، له‌نێویاندا هێرشه به‌رده‌وامه‌كانی رژێم بۆسه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن، له نزیك دیمه‌شق.
به‌گوێره‌ی روانگه‌كه، 106,390 هاوڵاتی له ماوه‌ی حه‌وت ساڵدا كوژراون، له نێویاندا 19,811 منداڵ و 12,513 ژن هه‌ن.
رژێمی سوریا 63,820 سه‌ربازی له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ 58,130 شه‌ڕكه‌رانی هاوپه‌یمانه‌كانی رژێم و میلیشیا چه‌كداره‌كان، له نێویاندا 1,630 له حیزبوڵای لوبنان و 7,686 له گروپه بیانییه‌كان گیانیان له‌ده‌سه‌تداوه.
گروپه تووندڕه‌وه‌كان، له نێویاندا "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) و هاوپه‌یمانی ته‌حریر شام، 63,360 چه‌كداریان له‌ده‌ستداوه.
كوژراوانی دی بریتین له 62,039 چه‌كداری هێزه‌كانی تر، له نێویاندا گروپه ئۆپۆزسیۆنه میانڕه‌وه‌كان، هێزه كوردییه‌كان و سه‌ربازانی هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ی رژێم.
196مردووی دیكه ناسنامه‌یان نادیاره.