بارودۆخی ئێستای هاوڵاتیان له سوریا له هه‌ر كاتێك خراپتره، كۆمیسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ره‌كان، فیلیپۆ گراندی، هه‌ینی (9 ئازار) وتی، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
گراندی له میانه‌ی سه‌ردانێكدا بۆ لوبنان وتی: "ئه‌و بارودۆخه‌ی هاوڵاتیان له سوریا دووچاری ده‌بنه‌وه له هه‌ر كاتێك خراپتره، كه له‌سه‌دا 69 هاوڵاتیان له هه‌ژارییه‌كه‌ی بێوێنه‌دا ده‌ژین."
گراندی وتی: "ئه‌م شه‌ڕه حه‌وت ساڵه‌یه له ساتی ده‌ستپێكردنیه‌وه تراژیدیایه‌كی مرۆییی گه‌وره‌ی خوڵقاندووه. بۆ خاتری زیندووه‌كان، ئێستا كاتی خۆیه‌تی كۆتایی به‌م ناكۆكییه بهێنین."
15ی ئازار به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان په‌سه‌ندكراوه وه‌ك ساڵڕۆژی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ناكۆكییه.
به‌گوێره‌ی روانگه‌ی سوری بۆ چاودێری مافی مرۆڤ، زیاتر له 340,000 كه‌س كوژراون له‌و كاته‌وه له شه‌ڕێكدا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت بووه‌ته هۆی خراپترین ئاواره‌یی له جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه.
گراندی وتی هاوڵاتیان له هه‌ر كاتێك زیاتر ئازارده‌چێژن.
وتیشی: "رێژه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی زیاتر له نیوه‌ی ده‌ستكه‌وتی ساڵانه‌یان بۆ خۆراك خه‌رجده‌كه‌ن، به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ له‌سه‌دا 90، له‌كاتێكدا ناوكۆیی نرخی خۆراك هه‌شت جار به‌رزتره له كاتی پێش قه‌یرانه‌كان."
ئاواره‌بوون و كوژرانی هاوڵاتیان به‌رده‌وامه له كاتێكدا شه‌ڕ له چه‌ند به‌ره‌یه‌كی جیاوازه‌وه به‌رده‌وامه، به غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه، كه شایه‌تحاڵی یه‌كێك له تاریكترین به‌شه‌كانی شه‌ڕه‌كه‌یه.
گراندی وتی: "هیچ براوه‌یه‌كی روونوئاشكرا نیه له‌م هه‌وڵه بێمانایانه‌دا بۆ به‌ده‌ستهێنانی چاره‌سه‌ری سه‌ربازی. به‌ڵام دۆڕاوه‌كان به‌ئاشكرا ده‌یبینن - ئه‌وان خه‌ڵكه‌كه‌ی سوریان."