هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 23 ئەندامی داعش دەستگیردەکەن لە موسڵ

هێزەکانی عێراق 23 ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان دەستگیرکرد لەو ئۆپەراسیۆنانەدا كه‌ لە موسڵ ئەنجامدران چوارشەممە (7 ئازار)، پۆلیسی عێراق لە پارێزگای نەینەوا رایگەیاند.

بەرپرسی پۆلیسی نەینەوا، عەمید حەمەد نامس جبوری، بە دیارونای وت هێزە هاوبەشەکان لە فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا و فەرماندەیی فیرقەی 20ی سوپا چەند هێرشێكی گەڕانیان بەدوای ئەندامانی داعشدا ئەنجامدا لە رۆژهەڵات و رۆژئاوای موسڵ لە سێ گوندی دەوروبەری شارەکە.

وتیشی کەسێکی تریش کە بەتۆمەتی تیرۆریزم داواکرابوو لە وادی حەجەری رۆژئاوای موسڵ دەستگیرکرا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500