هه‌واڵه‌كانی عێراق

3 خۆکوژی داعش کوژران لە سامەڕا

هێزەکانی عێراق سێ ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت کە پلانیان دانابوو خۆیان بتەقێننەوە لە دورگەی ئیسحاقی، 20 کیلۆمەتر لە باشوری سامەڕا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێنجشەممە (8 ئازار) رایگەیاند.

وتەبێژی وەزارەتەکە، عەمید سەعد مەعەن، بە دیارونای وت: "بە پشتبەستن بە زانیاری پێشوەخت سەبارەت بە سۆراغی دوو خۆکوژی بۆمبرێژکراو کە پلانی دوو هێرشیان دانابوو، هێزە هاوبەشەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سامەڕا و پۆلیسی نێوخۆیی هێرشیانکردە سەر ماڵێك لە دورگەی ئیسحاقی و پێکدادان لەگەڵ تیرۆرستان روویدا."

وتیشی: "خۆکوژێك لە پێکدادانەکاندا کوژرا و دوانەکەی تریش خۆیان تەقاندەوە دوایئەوەی فیشه‌كیان پێنەما." ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه‌ هیچ سه‌ربازێكی عێراقی زیانمه‌ندنه‌بوون له‌ پێكدادانه‌كاندا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500