http://diyaruna.com/ckb/articles/cnmi_di/newsbriefs/2018/03/07/newsbrief-02

2018-03-07

سه‌دان تووندڕه‌و و منداڵی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك هۆڵه‌ندی هێشتا له‌نێو داعشدان

نزیكه‌ی 200 كه‌س كه‌ په‌یوه‌ندییانكرد به‌ گروپه‌ توندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ له‌ سوریا و عێراق له‌گه‌ڵ لانیكه‌م 175 منداڵ كه‌ په‌یوه‌ندییان هه‌یه‌ به‌ هۆڵه‌نداوه‌ هێشتا له‌و وڵاتانه‌ ماونه‌ته‌وه‌ كه له‌ شه‌ڕدان، زۆربه‌یان له‌ ریزه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)ن، ئاژانسی فرانس پرێس (6 ئازار) رایگه‌یاند.

ئاژانسی هه‌واڵگری و ئاسایشی هۆڵه‌ندی، ئه‌ی ئای ڤی دی له‌ راپۆرتی ساڵی 2017یدا رایگه‌یاند: "زیاتر له‌ نیوه‌ی كه‌مته‌مه‌نه‌كان له‌ چوار ساڵ منداڵترن، له‌كاتێكدا دووله‌سه‌رسێیان له‌ به‌ره‌كانی جه‌نگدا له‌دایكبوون."

ئاژانسه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ له‌ نزیكه‌ی 280 كه‌س كه‌ هۆڵه‌ندایان جێهێشت له ده‌ستپێكی شه‌ڕی ناوخۆی سوریاوه‌ له‌ 2011 بۆ په‌یوه‌ندیكردن به‌ ریزه‌كانی گروپه‌ تووندڕه‌وه‌كانه‌وه‌، نزیكه‌ی 185یان هێشتا له‌ ناوچه‌كه‌ن. هه‌روه‌ها هۆشداریشیدا كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و كه‌سانه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

ئاژانسه‌ هۆڵه‌ندییه‌كه‌ رایگه‌یاند: "ئێمه‌ پشێبینی گه‌ڕانه‌وه‌ی زیاتر ده‌كه‌ین، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ژنان و منداڵان، كه‌ ئێستا داعش تاڕاده‌یه‌ك ته‌واوی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستداوه‌."

ئاژانسه‌كه‌ رایگه‌یاند: "گه‌ڕاوه‌كان مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ دروستده‌كه‌ن چونكه‌ ئه‌وان له‌ ناوچه‌كانی (داعش) بوون بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ. ئه‌گه‌ری زۆره‌ به‌شدابووبن، یان بینه‌ری كرده‌وه‌ی توندوتیژی جددی بووبن، له‌ نێویشیاندا منداڵه‌كان." له‌و باوه‌ڕه‌شدایه‌ كه‌ "له‌ رووی ئایدیۆلۆژییه‌وه‌ تووندتربووبن".

نزیكه‌ی 50 كه‌س له‌ ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی تووندڕه‌وه‌كانه‌وه‌ له‌ سوریا و عێراق گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ له‌ 2011ه‌وه‌، كه‌ سێله‌سه‌رچواریان ژن بوون، ئاژانسه‌كه‌ به‌م دوایانه‌ رایگه‌یاند.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 Di icons no

0 كۆمێنت

* واتە ئەم خانەیە پێویستە
Captcha