هێزه‌كانی پۆلیسی عێراق له ئه‌نبار ئۆپه‌راسیۆنێكی گه‌ڕان و پشكنینیان له ناوچه گوندنشینه‌كانی پارێزگاكه ده‌ستپێكردووه بۆ دڵنیابوون له نه‌مانی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش).
به‌ڕێوبه‌ری پۆلیسی ئه‌نبار لیوا هادی كه‌سار رزه‌یج سێشه‌ممه (6 ئازار) به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان ئۆپه‌راسیۆنێكیان ده‌ستپێكرد بۆ سه‌ر گوند و ناوچه گوندنشینه‌كان، كێڵگه تایبه‌ته‌كان و باخه‌كان بۆ گه‌ڕان به‌دوای حه‌شارگه و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌كانی تیرۆریستان."
وتی ئامانجی هه‌ڵمه‌ته‌كه رێگریكردنه له گه‌ڕانه‌وه یان خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش.
وتیشی: "چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد دۆزرانه‌وه و شه‌ش كه‌سی داواكراویش ده‌ستگیركران له یه‌كه‌م رۆژی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا."
هاوكات، وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند 581 ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان له قایم له خۆرئاوای ئه‌نبار.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "نزیكه‌ی 90 خێزان، یان 503 كه‌س، گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان له خالیدیه و حه‌بانیه و كه‌مپی كیلۆ 18 بۆ قایم."
به‌یاننامه‌كه رایگه‌یاند: "چوارده خێزانی ئاواره، یان نزیكه‌ی 78 كه‌س، گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌كانیان له كه‌مپی دۆره‌وه له به‌غدا بۆ ناوچه‌كه‌ی خۆیان له قایم." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه ئه‌و خێزانانه به پاس و بارهه‌ڵگر بێ به‌رامبه‌ر گوێزرانه‌وه كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه دابینكرابوون.