نۆ داواكراوی گومان‌لێكراو به تێرۆریزم ده‌ستگیركران له چه‌ند كاتژمێری رابردوودا له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پارێزگای ئه‌نبار، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار دووشه‌ممه (5 ئازار) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا مه‌حمود فه‌لاحی به دیارونای وت: "هێزه هاوبه‌شه‌كانی پۆلیس و سوپا نۆ گومانلێكراوی تێرۆریزمی عێراقییان ده‌ستگیركرد كه فه‌رمانی ده‌سگیركردنیان بۆ ده‌رچووبوو به‌هۆی تاوانباركردنیان به چه‌ندین كه‌یسی تیرۆریستی."
وتی زۆربه‌ی تۆمه‌تباركردنه‌كان به‌هۆی په‌یوه‌ندییانه‌وه بووه به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه و ئه‌نجامدانی چه‌ند تاوانێك كاتێك گروپه‌كه چه‌ند شارێكی له پارێزگه‌كه داگیركرد.
وتیشی: "هێزه‌كان ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر چه‌ندین چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیدا، له‌گه‌ڵ زانیاریی جۆراوجۆر كه له‌سه‌ر ئه‌و سیدییانه بوون به ده‌ستگیركراوه‌كان گیران."