هێزەکانی عێراق کۆتایی پێنجشەممە (1 ئازار) بەرپەچی هەوڵێکی دزەکردنیان دایهوە لەلایەن ئەندامی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه لە سوریاوە و چواریان لێ کوشتن، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەنبار هەینی رایگەیاند.
وتەبێژی فەرماندەییەکە، عەقید محەمەد دولەیمی، بە دیارونای وت ئەندامە ماوەکانیش ناچارکران بۆ ناو سوریا پاشەکشەبکەن.
وتیشی ئەمە دووەم هەوڵی دزەکردن بوو لە قائیمی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار لە هەفتەیەکدا و ئاماژەشی دا بەوەی توندەڕەوان سوودیان لە بارودۆخی کەشوهەوا و کەمی مەودای بینین وەرگرت بۆ هەوڵدانی پهڕینهوه لە سنورهكهوه.
وتی: "چوار ئەندامی داعش کە ناسنامەیان عەرەب بوو لە پێکدادانەکاندا کوژران."