وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق پێنجشەممە (1 ئازار) رایگەیاند 618 خێزانی ئاوارە گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە قائیمی رۆژئاوای ئەنبار.
بەرێوبەری وەزارەتەکە لە ئەنبار، محەمەد رەشید، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند خێزانەکان گەڕاونەتهوە "بۆ شوێنی رەسەنی خۆیان لە قائیم لە کەمپەکانی خالیدیە و کیلۆ 18".
وتیشی: "خێزانەکان، لەگەڵ کەلوپەلهكانیان، بە پاس و لۆری گوێزرانەوە و بەبێ بەرامبەر بارکران."
ههروهها وتی: "وەزارەتەکە خەریکە گواستنەوەی ئەو خەڵکە ئاوارەیهی ماوە تەواودەکات بۆ شارەکانی ئەنبار کە بارودۆخی ئەمنی و تیمەکانی شارەوانی ناوچەکان لە پاشماوەکانی رێکخراوی 'دەوڵەتی ئیسلامی' (داعش) پاکدەکەنەوە."
رەشید وتی وەزارەتەکە هاوکاری و کەلوپەلیشی دابەشکردووە، لەنێویاندا 2,000 بەتانی، 1,000 سەرین و 500 دۆشەك بۆ خێزانە ئاوارەکان لە شاری گەشتیاریی حەبانیە کە لهوێ کەمپەکان بەهۆی بارانی زۆرەوە زیانیان بەرکەوتبوو."