هێزه‌كانی عێراق سێ چه‌كداری "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)یان كوشت كه پلانیان هه‌بوو خۆیانبته‌قێننه‌وه له خۆرئاوای ئه‌نبار، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق سێشه‌ممه (27 شوبات) رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌ته‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی جه‌زیره سێشه‌ممه سێ خۆكوژی كوشت له خۆرهه‌ڵاتی گه‌ڕه‌كی به‌كر له ناحیه‌ی هیت، له ئۆپه‌راسیۆنێكی پلانبۆداڕێژراودا به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئاژانسی دژه‌تیرۆر."
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا دوو باره‌گای داعش‌یش تێك‌شكێنران له هه‌مان ناوچه كه ژماره‌یه‌كی زۆری ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستكرد و پشتێنی بۆمبڕێژكراوی لێ‌بوو.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه چه‌كدارانی داعش پلیانیان هه‌بوو ئه‌م چه‌كانه به‌كاربهێنن بۆ به‌ئامانجكردنی ناوچه‌یه‌كی زۆر له ئه‌نبار.