"ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) شه‌ممه (24 شوبات) دوو پۆلیسی پاسه‌وانی گێڵگه‌یه‌كی نه‌وتی باكوری عێراقی كوشت، ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م هێرش داده‌نرێت بۆسه‌ر یه‌كه‌كانی وزه له‌و كاته‌وه‌ی توندڕه‌وه‌كان كراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی هه‌رێمه‌كه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی وتی: "ژماره‌یه‌كی زۆری تیرۆریستانی داعش هێرشیانكرده‌سه‌ر یه‌كه‌یه‌كی هێزه‌كانی پۆلیسی نه‌وت له نزیك بیری 43 له كێڵگه‌ی نه‌وتی خه‌باز [خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای كه‌ركوك]، بووه هۆی كوشتنی دوو پۆلیس و برینداركردنی پۆلیسێك."
هێزه‌كانی عێراق شكستی ته‌واوه‌تی داعشی له كانوونی یه‌كه‌مدا راگه‌یاند، به‌ڵام شانه‌ی توندڕه‌وه‌كان ماونه‌ته‌وه و به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی هێرشی خوێناوی.
داهاتی نه‌وت زۆر گرنگ و پێویسته بۆ عێراق، كه دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ره له رێكخراوی ئۆپێك‌دا، له‌كاتێكدا وڵاته‌كه پێویستی به ده‌یان ملیار دۆلار هه‌یه بۆ بونیادنانه‌وه‌ی وێرانكارییه‌كانی دوای شه‌ڕی دژ به داعش.