سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپا هه‌ینی (23 شوبات) داوای ئاگربه‌ستێكی ده‌ستبه‌جێیان كرد له سوریا بۆ رێگه‌پێدانی هاوكارییه مرۆیی و گواسته‌نه‌وه‌كان دوای ئه‌وه‌ی 400 هاوڵاتی كوژران له غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ئیمانوێڵ ماكرۆن و راوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجێلا مێركڵ له نامه‌یه‌كدا داوا له ڤلادمیر پوتینی سه‌رۆكی روسیا ده‌كه‌ن پشتگیری له داوای ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بكات بۆ ئاگربه‌ست له سوریا، سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند.
له نامه‌كه‌دا، كه له كاتێكدا نێردراوه ماكرۆن و مێركل له كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له برۆكسل بوون، داوا له روسیا كرا پشتگیری له داوا ره‌شنوسه‌كه بكات له‌باره‌ی ئاگربه‌ستێكی 30 رۆژه له سوریا، به‌تایبه‌تی بۆ رێگه‌پێدانی هاوكاری پزیشكی و هاوكارییه‌كانی دیكه بۆ غوته‌ی خۆرهه‌ڵات و رێگه به گواستنه‌وه‌كان بدات.
هه‌روه‌ها به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا، فێدرێكا مۆگێرینی، داوای ئاگربه‌ستێكی ده‌ستبه‌جێی كرد.
مۆگیرینی وتی: "ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات پێویسته هه‌ر ئێستا بوه‌ستێت. یه‌كێتیی ئه‌وروپا ناتوانێت به هیچ وشه‌یه‌ك وه‌سفی ئه‌و ترسه بكات كه خه‌ڵكانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات ئه‌زمونیده‌كه‌ن."
مۆگیرینی وتیشی: "رژێمی سوریا پێویسته هه‌ر ئێستا بوه‌ستێت له به‌ئامانجكردنی هاوڵاتیانی و هه‌ڵبسێت به جێبه‌جێكردنی به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كیی خۆی كه پاراستنیانه."
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌ینی ده‌نگیدا له‌سه‌ر ره‌شنوسی داوایه‌ك ده‌رباره‌ی ئاگربه‌ستێكی 30 رۆژه له سوریا بۆ رێگه‌پێدانی هاوكاری مرۆیی و گواستنه‌وه پزیشكییه‌كان.
له دره‌نگانێكی پێنجشه‌ممه‌دا، نوسینێكی كه‌مێك ده‌ستكاریكراو له نێو ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ندا جوڵێنرا، به‌ڵام رووننه‌بوو ئاخۆ روسیا پشتگیری ئه‌م پرسه ده‌كات یان نا، كه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
ره‌شنوسی داواكه دوای 72 كاتژمێر له په‌سه‌ندكردنی پرسه‌كه ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و 48 كاتژمێریش دوای ئه‌وه گه‌یاندنی هاوكارییه مۆریی و گواستنه‌وه پزیشكییه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن.
داواشده‌كات ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ئابڵۆقه‌كانی سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، یه‌رموك، فوئه و كه‌فرایه هه‌ڵبگیرێت و داواش له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات "كۆتاییبهێنن به بێبه‌شكردنی مه‌ده‌نیه‌كان له خۆراك و ده‌رمان كه پێویستن بۆ مانه‌وه‌یان".