هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق هه‌ینی (23 شوبات) هێرشێكی خۆكوژییان پوچه‌ڵكرده‌وه كه پێكهاتبوو له بارهه‌ڵگرێكی ته‌نراو به ته‌قه‌مه‌نی له ده‌وروبه‌ری خۆرئاوای پارێزگای ئه‌نباری عێراق، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار هه‌ینی (23 شوبات) رایگه‌یاند.
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ییه‌كه، عه‌قید محه‌مه‌د دوله‌یمی، به دیارونای وت: "هێزه‌كه بارهه‌ڵگرێكی ته‌نراو به ته‌قه‌مه‌نی تێك‌شكاند كه هه‌وڵیدا هێرشبكاته سه‌ر سه‌ربازگه‌یه‌ك له ناوچه‌ی كیلۆ 160."
دوله‌یمی وتی: "هێرشكه‌ره خۆكوژه‌كه ویستی هێرشبكاته‌سه‌ر سه‌ربازانی نێو سه‌ربازگه‌كه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی له خاڵی پشكنینه‌كه ئاگادارییه‌كانی بۆ وه‌ستان پشتگوێخست و به‌خێرایی به خاڵێكی پشكنینی ئاسنیندا تێپه‌ڕی، تێكشكێنرا."
وتیشی: "هیچ زیانێكی گیانی و مادی له ئه‌نجامی رووداوه‌كه نه‌كه‌وته‌وه."