هه‌واڵه‌كانی عێراق

هێزەکانی عێراق 3 تۆڕی تاوانی رێکخراو دەستگیردەکەن لە بەسره‌

هێزەکانی عێراق سێ تۆڕی تاوانی رێکخراو دەستگیردەکەن لە دووم رۆژی هەڵمەتێکی ئەمنی گەورەدا بەئامانجی چەسپاندنی یاسا و ئاسایش لە بەسره‌، بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی بەسره‌ پێنجشەممە (22 شوبات) بە دیارونای وت.

عەقید محەمەد نەسر فەتلاوی له‌ فەرماندەیی پۆلیسی بەسره‌ وتی: "سێ تۆڕ -- کە یەکێکیان لە مامەڵە و قاچاخچێتی مادە هۆشبەره‌كانه‌وه‌ تێوەگلابوو، دوانەکەی تریشیان لە کوشتن و كرده‌ی دزیی چەكدارانه‌ و بڕینی ماڵان و ئۆتۆمبیل و رفاندن به‌مه‌به‌ستی پارە -- دەستگیرکران."

وتیشی بەگشتی 32 کەس تا ئێستا لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکراون و ئاماژەشی دا بەوەی هێزەکانی پۆلیس و سوپا دەستیانگرت بەسەر بڕێکی زۆری چەك و تەقەمەنی بێ مۆڵەتدا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500