هێزه هاوبه‌شه‌كانی عێراق هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منییان له به‌سره ده‌ستپێكردووه بۆ تێكشكاندنی تۆڕه‌كانی تاوانی رێكخراو و له‌ناوبردنی چه‌كی بێمۆڵه‌ت، بنه‌بڕكردنی بازرگانیی ماده هۆشبه‌ره‌كان و دزی و ده‌سته چه‌كداره‌كانی دزی، ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره چوارشه‌ممه (21 شوبات) رایگه‌یاند.
جێگری ئه‌نجوومه‌نی پارێزگار، ئه‌حمه‌د سه‌ڵیتی، به دیارونای وت: "سوپا، ده‌زگای دژه‌تیرۆر، ئاژانسی هه‌واڵگری، هێزه‌كانی پۆلیسی ناوخۆ و فیدراڵی به‌شدارن له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا، كه پێكدێت له گه‌ڕان و پشكنینی ئاسمانی و زه‌مینی به‌پێی زانیاریی پێشوه‌خت."
وتی: "چه‌كی جۆری سووك و قورسی بێمۆڵه‌ت ده‌ستیانبه‌سه‌ردا ده‌گیردرێت، هه‌روه‌ها بازرگانی ماده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ته قاچاخچیه‌كان له‌گه‌ڵ دز و ده‌سته چه‌كداره‌كانی دزییش راوه‌دوده‌نرێن."
وتیشی: "هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌رده‌وامده‌بێت تا ئه‌و ئامانجانه‌ی دیاریكراون به‌ده‌ستدێن." ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی كه به‌شێوه‌یه‌كی باش له‌لایه‌ن دانیشتوانه‌وه پێشوازیلێكرا.