ئه‌نجوومه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور چوارشه‌ممه (21 شوبات) داوایكرد رێیپێبدرێت بچێته ناوچه‌یه‌كی نزیك دیمه‌شقی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆنه‌وه كه هه‌ڵمه‌تێكی ئاسمانیی رژێم ئه‌م هه‌فته‌یه 300 كه‌سی كوشتووه و 1,400 كه‌سی دیكه‌شی برینداركردووه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رژێمی سوریا بۆ سه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات لانیكه‌م 24 كه‌سی كوشت چوارشه‌ممه، له نێویاندا سێ منداڵ و به ده‌یانیشی برینداركرد.
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ رایگه‌یاند قوربانییه‌كانی ئه‌م دواییه به هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی سه‌ر شاره‌كانی جیسرین و كه‌فه‌ر به‌تنا كوژراون كه وه‌ك وتی تێیاندا به‌رمیله بۆمب به‌كارهاتووه.
سه‌رۆكی دانوستانكاری ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور له سوریا، ماریانه گاسه‌ر وتی: "پێده‌چێت شه‌ڕه‌كه نه‌هامه‌تیی زیاتر به‌دوای خۆیدا بهێنێت له چه‌ند رۆژ و هه‌فته‌ی داهاتوودا، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته تیمه‌كانمان رێیانپێبدرێت بچنه‌نێو غوته‌ی خۆرهه‌ڵاته‌وه بۆ یارمه‌تیدانی برینداره‌كان."
فڕۆكه‌كانی سوریا هێرشه‌كانیان له‌م مانگه‌دا بۆسه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه چڕكردۆته‌وه، كه ده‌كه‌وێته خۆرهه‌ڵاتی دیمه‌شق و نزیكه‌ی 400,000 هاوڵاتی لێده‌ژین.
لێشاوی تۆپبارانكردنه‌كانی رژێم بۆسه‌ر شاره‌كانی غوته‌ی خۆرهه‌ڵات بووه‌ته هۆی وێرانكاری گه‌وره و گیانله‌ده‌ستانی خه‌ڵكێكی زۆر.
چوون بۆ ناوچه‌كه سنوورداركراوه، هه‌روه‌ها ته‌نها یه‌ك كاروانی هاوكاری رێگه‌ی چوونه‌نێو ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پێدراوه له‌مساڵدا.
ئه‌نجومه‌نی نێوده‌وڵه‌تیی خاچی سوور رایگه‌یاند ئاستی كاره‌ساته‌كه به‌جۆرێكه كه پێویسته تیمه پزیشیكیه‌كانیان رێگه‌یان پێبدرێت بچنه‌ناوه‌وه بۆ هاریكاریكردنی دكتۆر و په‌رستاره بیانییه‌كان كه گوشارێكی زۆریان له‌سه‌ره.
گاسه‌ر وتی: "قوربانییه برینداره‌كان ده‌مرن ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناتوانرێت له كاتی خۆیدا چاره‌سه‌ربكرێن."
شه‌ش نه‌خۆشخانه به‌ر هێرشی ئاسمانی كه‌وتوون له دوو رۆژی رابردوودا له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، كه بووه‌ته هۆی له‌كارخستنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی سێ دانه‌یان و كوشتنی چه‌ندین هاوڵاتیش.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی هه‌رێمی بۆ كێشه‌كانی سوریا، پانۆس مومتزیس وتی: "بێزار و خه‌مبارم به‌و ڕاپۆرتانه ده‌رباره‌ی هێرشه مه‌ترسیداره‌كانی سه‌ر شه‌ش نه‌خۆشخانه له غوته‌ی خۆرهه‌ڵات له 48 كاتژمێری رابردوودا."
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكیی سوری-ئه‌مه‌ریكی رایگه‌یاند كه جگه له‌و شه‌ش نه‌خۆشخانه‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لیستیكردوون، نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گرنگی دیكه سێشه‌ممه به‌ر هێرشی ئاسمانی كه‌وت و له‌كاركه‌وت.
سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس، سێشه‌ممه وتی "به‌قوڵی نیگه‌رانه" له به‌رزبوونه‌ی ئاستی تووندووتیژییه‌كان و داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد بنه‌ما سه‌ره‌تاییه‌كانی یاسا مرۆییه‌كان له‌به‌رچاوبگرن، له نێویاندا پاراستنی هاوڵاتییان.