دادگایه‌كی عێراق سزای شه‌ش ساڵ زیندانی سه‌پاند به‌سه‌ر هه‌رزه‌كارێكی ئه‌ڵمانیدا به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) و هاتنه‌نێو خاكی عێراقه‌وه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی، ئاژانسی فرانس پرێس دووشه‌ممه (19 شوبات) رایگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری، كچه ته‌مه‌ن 17 ساڵانه‌كه یه‌كشه‌ممه سزای پێنج ساڵ زیندانیی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا به تاوانی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به داعشه‌وه و ساڵیكیش به‌هۆی هاتنه‌نێو خاكی عێراقه‌وه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی.
21 كانووی دووه‌م، دادگایه‌كی عێراق سزای لەسێدارەدانی بەسەر ژنێكی ئه‌ڵمانی به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك مه‌غریبیدا سه‌پاند به تاوانی "پشتگیریی لۆجیستی و یارمه‌تیدانی تیرۆریسته‌كان له ئه‌نجامدانی تاوانه‌كانیاندا."
به‌گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان له ئه‌ڵمانیا، ژنه تاوانباره‌كه، كه به لامیا كه‌ی ناوی هاتووه، له شوباتی 2014 مانهایمی به‌جێهێشتووه. ئه‌و له‌لایه‌ن هێزه عێراقییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا له كاتی كۆتا قۆناغه‌كانی شه‌ڕی ته‌مووزی رابردوودا له باكوری موسڵ.
لانیكه‌م دوو ژنی ئه‌ڵمانی دیكه له زینداندان له عێراق، له نێویاندا لیندا ده‌بلیو هه‌یه، كه له هاوینی 2016 ماڵه‌كه‌ی به‌جێهێشتبوو، به ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای ئه‌وه‌ی بووبوو به ئیسلام.
كچه‌كه كه خه‌ڵكی شاری پولسنیتزی ساكسۆنییه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌وانه ئه‌ڵمانییه‌كاندا له به‌غدا هاوینی رابردوو، وتی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه لای خێزانه‌كه‌ی و په‌شیمانه له كرده‌وه‌كانی.
له كه‌یسێكی جیاوازدا، ژنێكی فه‌ره‌نسیی تووندڕه‌وه‌ی گومان‌لێكراو، كه سزای زیندانیی حه‌وت مانگی به‌سه‌ردا سه‌پێنرابوو به‌هۆی هاتنه‌نێو خاكی عێراقه‌وه به شێوه‌یه‌كی نایاسایی، دووشه‌ممه ئازادكرا، دوای ته‌واكردنی ماوه‌كه‌ی و نێردرایه‌وه وڵاته‌كه‌ی.
مێلینا بوغه‌دیر،27 ساڵ، هاوینی رابردوو له موسڵ له‌گه‌ڵ چوار منداڵه‌كه‌ی ده‌ستگیركرا، سێ له منداڵه‌كانی نێدراونه‌ته‌وه فه‌ره‌نسا.