دادگایه‌ك له پایته‌ختی عێراق یه‌كشه‌ممه (18 شوبات) سزای مه‌رگی سه‌پاند به‌سه‌ر ژنێكی تورك و سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییش به‌سه‌ر 11 بێوه‌ژنی دیكه‌دا به تاوانی په‌یوه‌ندییان به رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش)ه‌وه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
12 ژنه‌كه، 11 تورك و یه‌ك ئازه‌ری، كه هه‌ندێكیان له نێو قه‌فه‌زی دادگادا شیریانده‌دا به منداڵه‌كانیان، تاوانباركران سه‌رباری ئیدیعایان كه ئه‌وان فریودراون یان له ژێر زه‌بری هێزدا له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی بكه‌ن ریزه‌كانیانه‌وه له عێراق.
ژنه‌كان، كه ته‌مه‌نیان له نێوان 20 بۆ 50 ساڵاندایه، هه‌موویان له موسڵ یان ته‌له‌عفه‌ر ده‌ستگیركران، كه له‌وێ مێرده‌كانیان كوژران له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه‌وه‌ی باكوری شاره‌كه‌دا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقه‌وه.
پارێزه‌رانی تاوانباره‌كان وتیان كه ژنه‌كان فریودراون بۆ ئه‌وه‌ی بێنه عێراق و له هیچ كرده‌یه‌كی توندوتیژیدا به‌شدارنه‌بوون.
به‌ڵام ئه‌وان به‌پێی ماده‌ی 4 ی یاسای دژه تیرۆری عێراق تۆمه‌تباركرابوون كه دژی "هه‌ر كه‌سێكه كه به‌شداربێت، هانبدات، پلاندابنێت، تێوه‌بگلێت یان یاریده‌ده‌ربێت له كرده‌ی تیرۆریستی‌دا" و هه‌روه‌ها به هاتنه‌وه‌ناوه‌وه‌ی نایاسی بۆناو وڵاته‌كه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی دادوه‌ری رایگه‌یاند كه سزادانی ئه‌و ژنانه دوای دوای چه‌ندین هه‌فته یان مانگ له لێكۆڵینه‌وه و پرسیاركردن هات له‌لایه‌ن پانێڵێكی سێ دادوه‌ریه‌وه.
ژنه‌كان یه‌ك مانگیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تانه له بڕیاره‌كه بده‌ن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، كۆی 509 ژنی بیانی له عێراق ده‌ستبه‌سه‌رن، له‌گه‌ڵ 813 منداڵ.