وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، رێكس تایله‌رسن، سێشه‌ممه (13 شوبات) داوای له هاوپه‌یمانان كرد به‌رده‌وامبن له شه‌ڕی دژ به "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)دا و وتی كۆتاییهاتنی شه‌ڕێكی گه‌وره مانای "شكستی هه‌میشه‌یی" توندڕه‌وه‌كان ناگه‌یه‌نێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وته‌كانی تایله‌رسن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی وه‌زیرانی ئه‌و هاوپه‌یمانانه هات له كوێت كه شه‌ڕده‌كه‌ن دژی داعش له عێراق و سوریا.
تایله‌رسن وتی: "داعش وا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام كۆتایی ئۆپه‌راسیۆنه گه‌وره‌كان مانای ئه‌وه نیه كه تێكشكاندنی هه‌میشه‌یی داعشمان به‌ده‌ستهێناوه."
وتی: "پاشماوه‌كانی داعش مه‌ترسییه‌كی جددین بۆ سه‌ر ئارامی ناوچه‌كه و نیشتیمانه‌كانمان و به‌شه‌كانی دیكه‌ی دونیا."
عێراق له كانونی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا راگه‌یاند، به‌ڵام گروپه‌كه هێشتا له سوریا بوونی هه‌یه.
تایله‌رسن وتی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامیده‌دات به "بوونی سه‌ربازیی دژ به داعش له سوریا" و "به‌رده‌وامده‌بێت له مه‌شقپێكردنی هێزه ناوخۆییه‌كان".