رێكخراوی كڵاو سپییه‌كانی سوریا سێشه‌ممه (13 شوبات) رایگه‌یاند كه بڕیاره هاوكارییه‌كان بۆ كاره ژیانپارێزه‌كه‌ی له سوریا كه‌مبكرێته‌وه له 2018دا، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
گروپه‌كه، كه 3,700 ئه‌ندامه‌كه‌ی ژیانی هاوڵاتیانی ژێر داروپه‌ردووه‌كان یان بریندارانی شه‌ڕ له سوریا رزگارده‌كه‌ن، دووچاری كورتیهێنانێكی گه‌وره‌ی بودجه ده‌بێته‌وه به به‌راورد به ساڵی رابردوو، جێگری سه‌رۆكی گروپه‌كه، عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لمه‌واس به په‌یامنێرانی وت له فه‌ره‌نسا.
ئه‌لمه‌واس وتی: "ده‌ستمانكردووه به دانانی بودجه بۆ 2018. كه‌مبوونه‌وه‌كه نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن دۆلاره." وتیشی كه زیادبوونی به‌خششه تاكه‌كه‌سییه‌كانیش ته‌نها به‌شێكی كه‌مبوونه‌وه‌كه‌ی پڕكردۆته‌وه.
بۆ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی كام وڵاتانه گه‌وره‌ترین هاوكارییان كردووه له 2017، ناوی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیای هێنا، به‌ڵام ره‌تیكرده‌وه ناوی ئه‌و حكومه‌تانه بێنێت كه هاوكارییه مادییه‌كانیان كه‌مكردۆته‌وه.
كه‌مبوونه‌وه‌كه له بڕی 18 ملیۆن دۆلاره‌وه بۆ 12 ملیۆن دۆلار وایكردووه گروپه‌كه وه‌رگرتنی خه‌ڵكی نوێ دوابخات له كاتێكدا كه رژێمی سوریا هێرشه‌كانی زیادتركردووه بۆسه‌ر ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی ئۆپۆزسیۆن.
به‌گوێره‌ی خه‌مڵاندنی گروپه‌كه، 400 هاوڵاتی كوژراون یان برینداربوون له هێرشه‌كانی هه‌فته‌ی رابردوودا بۆسه‌ر غوته‌ی خۆرهه‌ڵات، كه له‌وێ 300 خۆبه‌خشی گروپی كڵاو سپییه‌كان چالاكن.
ئه‌لمه‌واس وتی كه له‌وكاته‌وه‌ی له 2013 كڵاو سپییه‌كان ده‌ستیانكردووه به كار، 218 خۆبه‌شیان كوژراون و 500 دیكه‌ش برینداربوون.