وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، جیم ماتیس، سێشه‌ممه (13 شوبات) رایگه‌یاند كه ئه‌وه‌ی هیچ شتێك له چه‌كداره ده‌ستگیركراوه بیانییه‌كان له سوریا نه‌كرێت، "هه‌ڵبژارده‌یه‌ك نیه"، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌م وتانه دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به "ده‌وڵاتی ئیسلامی"(داعش) دێت له رۆما.
ماتیس وتی كه له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنه چڕه‌كه‌دا بۆ وه‌ده‌رنانی داعش له ره‌ققه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات "سه‌دان" چه‌كداری بیانییان ده‌ستگیركرد.
ئه‌مه‌ریكا نایه‌وێت به‌ندكراوه‌كان له سوریا بمێننه‌وه، چونكه له‌وێ له بۆشایی هێز ده‌ترسێت كه ده‌كرێت رێگه‌بدات به چه‌كداره‌كان هه‌ڵبێن و جارێكی دیكه خۆیان رێكبخه‌نه‌وه. ده‌ڵێت ده‌بێت چه‌كداره بیانییه‌كان له وڵاته‌كانی خۆیاندا لێپێچینه‌وه‌یان لێبكرێت.
دوای كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ 13 هاوتای نێوده‌ڵه‌تیدا، ماتیس وتی: "هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه، ئێمه نامانه‌وێت (ئه‌م چه‌كدارانه) بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌نقه‌ره، (...) تونس، پاریس یان برۆكسل، (...)".
"ئه‌مه كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، ده‌بێت له مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵكردنیدا هه‌مووان به‌شداربن."
به‌ڵام چه‌ندین وڵات نایانه‌وێت چه‌كداره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌یان.