سه‌ره‌ككۆمار ئیمانوێل ماكرۆن سێشه‌ممه (13 شوبات) رایگه‌یاند فه‌ره‌نسا هێرشی ئاسمانی ئه‌نجامده‌دات ئه‌گه‌ر بسه‌لمێنرێت كه رژێمی سوریا چه‌كی كیمیایی دژی هاوڵاتیانی خۆی به‌كارهێنابێت، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ماكرۆن به ده‌سته‌ی رۆژنامه‌وانانی سه‌رۆكایه‌تی وت: "ئێمه هێرشی ئاسمانی ده‌كه‌ینه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی هێرشه‌كانی لێوه ئه‌نجامدراوه یان رێكخراوه."
وتی: "به‌ڵام ئه‌مڕۆ دهزگاكانمان نه‌یانسه‌لماندووه كه چه‌كی كیمایی قه‌ده‌غه‌كراو دژی هاوڵاتیان به‌كارهێنراوه."
"هه‌ر كه سه‌لمێنرا، ئه‌وه ده‌كه‌م كه وتم،" ماكرۆن هۆشداریدا و وتیشی: "كاری له‌پێشینه‌مان شه‌ڕه دژی تیرۆریسته‌كان، جیهادیه‌كان."
وتی هه‌رچی خودی رژێمی سوریاشه، له ئێستادا یان دوای شه‌ڕ، "به‌رپرسیارده‌بێت له‌به‌رده‌م دادوه‌ریی نێوده‌وڵه‌تیدا".
هه‌روه‌ها ماكرۆن بانگه‌شه‌ی كرد بۆ دیدارێكی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی سوریا، ئه‌گه‌ر بگونجێت له ناوچه‌كه خۆی.
رژێمی سوریا چوارشه‌ممه ره‌تیكرده‌وه كه چه‌كی كیمایی به‌كارهێنابێت و جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ش فه‌یسه‌ڵ میقداد به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ی به "نائه‌خلاقی و په‌سه‌ندنه‌كراو" له‌قه‌ڵه‌مدا.