هێزه‌كانی عێراق خۆكوژێكیان كوشت، كه پشتێنی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو، پێشئه‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه به‌و خێزانه ئاوارانه‌دا كه ده‌گه‌ڕانه‌وه قائیم له خۆرهه‌ڵاتی پارێزگای ئه‌نبار، پۆلیسی عێراق له ئه‌نبار چوارشه‌ممه (14 شوبات) رایگه‌یاند.
عه‌قید سه‌لام جاسم فه‌ره‌جی له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی ئه‌نبار به دیارونای وت: "هێزه ئه‌منییه‌كان پیاوێكیان ئابڵۆقه‌دا له خاڵێكی پشكنین له ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌دا و كوشتیان پێشئه‌وه‌ی خۆی بته‌قێنێته‌وه به ده‌یان خێزاندا كه ده‌گه‌ڕانه‌وه بۆ قائیم."
وتی: "خۆكوژه‌كه ره‌تیكرده‌وه خۆی بدات به‌ده‌سته‌وه دوای ئه‌وه‌ی ئابڵۆقه‌درا و ته‌قه‌ی له هێزه ئه‌منییه‌كان كرد و هانیدان بیكوژن."
وتیشی پشتێنه بۆمبڕێژكراوه‌كه پوچه‌ڵكرایه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتریش ده‌ستیپێكرد بۆ زانینی ناسنامه‌ی تیرۆریسته‌كه.