هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه شه‌ڕده‌كات دژی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) كۆده‌بنه‌وه له رۆما سێشه‌ممه (13 كانوونی دووه‌م) بۆ تاوتوێكردنی چاره‌نووسی چه‌كداره بیانییه‌كان كه له سوریا ده‌ستبه‌سه‌رن.
ئه‌وانه به‌شێكن له‌و هه‌زاران تووندڕه‌وانه‌ی كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه ده‌ستگیركراون له سوریا، له كاتێكدا داعش ره‌ققه‌ی به‌جێهێشت ساڵی رابردوو دوای چه‌ند مانگێك له شه‌ڕێكی چڕ.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا، جیم ماتیس، له رۆما به رۆژنامه‌نووسانی وت كه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سێشه‌ممه‌دا "ده‌رباره‌ی داهاتوو قسه‌ده‌كه‌ین".
ده‌وترێت ئه‌و ده‌ستگیركراوانه، كه دوو هاوڵاتیی به‌ریتانییان تێدایه، چه‌ندین كرده‌وه‌ی سه‌ربڕینیان ئه‌نجامداوه.
كێشه‌ی سه‌ختی ئه‌وه‌ی چی له‌و سه‌دان چه‌كدارانه بكرێت كه ئێستا له سوریا ده‌ستگیركراون، بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی دیبه‌یتێكی چڕ له خۆرئاوا ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ ئه‌و چه‌كدارانه بگه‌ڕێندرێنه‌وه وڵاتایه‌كان بۆئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی دادگا بكرێنه‌وه یاخود نا.
به‌رپرسێكی پێنتاگۆن، كاسی ویڵبارگه‌ر، كه هاوده‌میی ماتیس ده‌كات، وتی: "ئێمه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان كارده‌كه‌ین له‌سه‌ر چه‌كداره بیانییه ده‌ستگیركراوه‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی چاوه‌ڕێده‌كه‌ین ئه‌و ده‌ستگیركراوانه بگه‌ڕێنه‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆیان."