عێراق سێشه‌ممه (13 شوبات) به‌ئامانجی راكێشانی سه‌رنجی وه‌ربه‌رهێنه‌رانی بیانی بۆ بونیادنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه دوای شكسپێهێنانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش)، به پێشنیاركردنی سه‌دان پڕۆژه و به‌ده‌ستهێنانی گه‌ره‌نتییه‌كی زۆری یاسایی، ئاژانسی فرانس پرێس رایه‌گیاند.
"عێراق ده‌رگای كراوه‌یه بۆ وه‌به‌رهێنه‌ران،" سامی ئه‌عره‌جی، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی نیشتمانی وه‌به‌رهێنان له عێراق له رۆژی دووه‌می كۆنفرانسێكی گه‌وره‌دا ده‌رباره‌ی بونیادنانه‌وه له كوه‌یت، رایگه‌یاند.
حوکمەتی بەغدا دەڵێت نزیکەی 90 ملیار دۆلاری پێویستە بۆ بونیادنانەوەی ماڵ و قوتابخانە و نەخۆشخانە و ژێرخانی ئابوریی وێرانبوو دوای سێ ساڵ لە شه‌ڕ دژ بە داعش.
ئه‌عره‌جی وتی عێراق، کە لە ساڵی 1980ه‌وه یان لە جەنگدابووە یا لەژێر هەڕەشەی ئابڵۆقه‌ی نێوده‌ڵه‌تیدا بووە، چەندین پڕۆژە ده‌خاته‌به‌رده‌ست تاڕاده‌یه‌ك لە هەموو بوارە ئابوریه‌كاندا ـ ـ لە نەوتەوە تا کشتوکاڵ.
پێشەکیەکی كورتی ده‌رباره‌ی 212 پرۆژەی قەبارە جیاواز باسکرد بۆ بەرهەمهێنەره ناوخۆیی و بیانییه‌كان و بەڵێنی پاراستنێكی یاسایی پێدان لە ئاستێکی باڵادا.
پلانەکە بۆ 10 ساڵی داهاتوو درێژەدەخایەنێت و عێراق لە ڕۆژی کردنه‌وه‌ی کۆنفرانسەکەدا رایگەیاند کە وڵاتەکە پێویستی بە وەبەرهێنانه بە بڕی 88.2 ملیار دۆلار کە 22 ملیار دۆلاری دەستبەجێ پێویستە.
رێکخراوە ناحکومیەکان بەڵینی پێدانی 330 ملیار دۆلاریان داوە، بەڵام چاوەڕێدەکرێت بەخشینە سەرەکییەکان لەلایەن 70 وڵاته‌وه بدرێن لە دواهه‌مین رۆژی کۆنفرانسەکەدا، چوارشەممە.