عێراق، دووه‌م گه‌وره‌ترین به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت له رێكخراوی ئۆپێك، پلانیدانه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو توانستی هه‌نارده‌ی نه‌وت به‌رزبكاته‌وه بۆ حه‌وت ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا تا ساڵی 2022، ئاژانسی فرانس پرێس سێشه‌ممه (13 شوبات) رایگه‌یاند.
عێراق ئێستا توانستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی پێنج ملیۆن به‌رمیله له رۆژێكدا، به‌ڵام ته‌نها كه‌مه‌ك زیاتر له 4.7 ملیۆن به‌رمیل په‌مپده‌كات له رۆژێكدا به‌گوێره‌ی رێكه‌وتنامه‌یه‌كی رێكخراوی ئۆپێك.
وه‌زیری نه‌وت جه‌بار لوعه‌یبی، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی نه‌وت و غازدا بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كانی كه‌رتی تایبه‌ت، وتی: "ئامانجمان ئه‌وه‌یه بگه‌ین به حه‌وت به‌رمیل له رۆژێكدا له ده‌وره‌به‌ری 2022دا."
لوعه‌یبی وتی عێراق 145ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌رهه‌مده‌هێنێت به‌ڵام دڵنیایه كه ئه‌و ژماره‌یه ده‌بێت به 250 ملیار به‌رمیل به‌یارمه‌تیی وه‌به‌رهێنانی زیاتر.
وتیشی عێرق پلانی هه‌یه به‌رهه‌مهێنانی گازی سروشتی به‌رزبكاته‌وه بۆ حه‌وت ملیار قه‌ده‌می سێجا له رۆژێكدا له ده‌وروبه‌ری ساڵی 2021دا له‌و ژماره‌یه‌ی ئێستاوه كه 2.7 ملیار قه‌ده‌می سێجایه.
لوعه‌یبی داوای له وه‌به‌رهێنه‌ره بیانییه‌كان كرد هه‌له گه‌وره‌كانی وه‌به‌رهێنان بقۆزنه‌وه له كه‌رتی نه‌وت و گازدا كه پێویستییه‌كی خێرای هه‌یه به چه‌ندین ملیار دۆلار به‌گوێره‌ی پلانی بونیادنانه‌وه‌ی عێراق.
دوانه‌كه‌ی لوعه‌یبی له رۆژی دووه‌می كۆنفرانسی سێ رۆژه‌ی نێوده‌ڵه‌تی كوێتدا بوو بۆ بونیادنانه‌وه‌ی عێراق كه به‌غدا هیواده‌خوازێت بڕی 88.2 ملیار دۆلار كۆبكاته‌وه.
وه‌زیری نه‌وت وتی هێرشه‌كانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) له عێراق توانستی پاڵاوتنیان كه‌مكرده‌وه له 930,000 به‌رمیله‌وه له رۆژێكدا بۆ 450,000 به‌رمیل له رۆژێكدا.
به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی بونیادنانه‌وه سه‌ركه‌وتووبوون له به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی رێژه‌ی 70,000 به‌رمیل له رۆژێكدا.
لوعه‌یبی ده‌رباره‌ی پلانه‌كان دوا كه بریتیبوون له بونیادنانی حه‌وت پاڵاوگه به توانستی به‌رهه‌مهێنانی 700,000 به‌رمیل له رۆژێكدا له ده‌وره‌به‌ری ساڵی 2021دا.
هاوكات ئاماژه‌یكرد به پلانی راكێشانی بۆری نه‌وتی نوێ و ئاسانكاری بۆ هه‌نارده‌كردنی به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی باشوری ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وت.