له‌م هه‌فته‌یه‌دا شه‌ڕ له سوریا خراپتربووه دوای ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای ئاگربه‌ستێكی یه‌ك مانگیی كرد، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له دیمه‌شق دووشه‌ممه (12 شوبات) هۆشدارییدا.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سێشه‌ممه داوایه‌كی به‌په‌له‌ی كرد له لایه‌نه شه‌ڕكه‌ره‌كانی سوریا بۆ دانانی چه‌كه‌كانیان به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان به‌و هاوڵاتییانه‌ی پێویستیان به یارمه‌تییه، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان شكستیهێنا له پشتگیریكردنی رێكه‌وتنه‌كه له هه‌فته‌ی رابردوودا به‌ڵام دووشه‌ممه ره‌شنوسێكی تری داڕشت بۆ وه‌ستاندنێكی 30 رۆژه.
چه‌ند كاتژمێرێك پێش گفتۆگۆكان، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له سوریا، عه‌لی زه‌عته‌ری، داخوازییه‌كه‌ی نوێكرده‌وه.
زه‌عته‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا وتی: "له‌كاتی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌كه‌مانه‌وه له 6 شوبات، كاتێك نوێنه‌ره‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له سوریا داوای ئاگربه‌ستێكی یه‌كمانگی كرد، بارودۆخه‌كه خراپتربووه."
وتیشی: "ئێمه شایه‌تی خراپترین شه‌ڕین له سه‌رانسه‌ری ناكۆكییه‌كه‌دا، وه‌ك له راپۆرته‌كاندا دیاره ده‌رباره‌ی مردن و برینداربوونی سه‌دان هاوڵاتی، ئاواره‌بوونێكی به‌كۆمه‌ڵ و وێرانبوونی ژێرخانی مه‌ده‌نی، له‌نێویاندا ده‌زگا پزیشكیه‌كان."
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا فڕۆكه‌كانی رژێمی سوریا غوته‌ی خۆرهه‌ڵاتی نزیك دیمه‌شقیان بۆردومانكرد، له كاتێكدا كه چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنیش به موشه‌ك و هاوه‌ن پایته‌ختیان بۆردومانكرد.
زه‌عته‌ری وتی: "ئێمه پێداگیری له په‌یامه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه ئه‌م بارودۆخه جه‌رگبڕه‌ی خه‌ڵكی سوری پێویسته بوه‌ستێت. تائێستا ته‌حه‌مولی بارگرانیی ئه‌م ناكۆكییه دڕندانه‌یه‌یان كردووه."
وتیشی: "جارێكی دیكه‌ش داوا له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌م، ئه‌وانه‌شی كه كاریگه‌رییان به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه، گوێ‌بگرن له ئێمه و له‌و دانیشتوانه‌ی توشی ئه‌م مه‌ینه‌تییه بوون: ئه‌م ئه‌شكه‌نجه نامرۆییانه‌یه كۆتاییپێبهێنن."