سه‌رۆكی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی زیندووه و له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له سوریا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت دوای ئه‌وه‌ی له هێرشێكی ئاسمانی‌دا برینداركرا، نوسینگه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق دووشه‌مه (12 شوبات) رایگه‌یاند.
رۆژنامه‌ی سه‌باحی حكومه‌ت دووشه‌ممه لێدوانێكی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری و دژه‌تیرۆر، ئه‌بو عه‌لی باسری بڵاوكرده‌وه كه وتبووی: "ئێمه زانیاریی حاشاهه‌ڵنه‌گر و به‌ڵگه‌مان هه‌یه له سه‌رچاوه‌یه‌ك له نێو رێكخراوه تیرۆریستییه‌كه كه به‌غدادی هێشتا زیندووه و خۆی حه‌شارداوه" له هه‌رێمی جه‌زیره‌ی باكوری خۆرهه‌ڵاتی سوریا.
باسری وتی كه به‌غدادی به‌هۆی "برینداری، نه‌خۆشی شه‌كره و شكاوی له جه‌سته و قاچه‌كانیدا نه‌یتوانیوه بێهاوكاری به پێی خۆی بڕوات،" ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وتی كه سه‌رۆكی گروپه تووندڕه‌وه‌كه برینداركراوه له "هێرشێكی ناكاودا دژی ناوچه‌كانی ژێرده‌سه‌ڵاتی داعش له عێراق".
هه‌فته‌ی رابردوو به‌رپرسانی عێراق لیستێكی "سه‌رۆكه تیرۆریسته نێوده‌وڵه‌تییه داواكراوه‌كان"ی بڵاوكرده‌وه كه ناوی "خه‌لیه‌فه"ی ناوله‌خۆناوی داعش له سه‌ره‌وه‌ی لیسته‌كه‌دا هاتووه، له‌دایكبووی 1971، له‌ژێر ناوی ئیبراهیم عه‌واد ئیبراهیم عه‌لی به‌دری سامه‌رایی.
حوزه‌یرانی رابردوو، روسیا رایگه‌یاند كه ره‌نگه ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیان كوشتبێ له هێرشێكی له‌ناكاوی ئاسمانی‌دا له كۆتایی مانگی ئایار له نزیك ره‌ققه، به‌ڵام دواتر رایگه‌یاند كه هێشتا هه‌وڵی ده‌ستنیشانكردنی چاره‌نوسی ده‌دات.
له ئه‌یلولدا، به‌رپرسێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی وتی كه به‌غدادی هێشتا زیندووه و له‌وانه‌یه له دۆڵی فوراتی خۆرهه‌ڵاتی سوریا خۆی حه‌شاردابێت.