هه‌واڵه‌كانی عێراق

عێراق ئامادەکاریەکان تەواودەکات بۆ کۆنفرانسی بنیاتنانەوە لە کوێت

عێراق هەموو ئامادەکاریەکانی تەواوکردووە بۆ کۆنفرانسێكی سێ رۆژەی نێودەوڵەتی له‌ کوێت بۆ بنیاتنانەوەی عێراق کە دووشەممەی داهاتوو (12 شوبات) دەستپێدەکات، سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەینی رایگەیاند.

سکارتاریەتەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه‌ لەنێو شاندی عێراقدا وەزیران و بەرپرسی دامودەزگا پەیوەندیداره‌كانی حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان دەبن لەگەڵ پارێزگارانی هەموو پارێزگاکان.

بەیاننامەکە راشیگەیاند ئەجێندای کۆنفرانسەکە سێ بابه‌تی سەرەکی لەخۆدەگرێت -- بنیاتنانەوە، وەبەرهێنان و سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە.

راشیگەیاند: "رۆژی یەکەم تەرکیز دەخرێته‌سەر لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی هه‌وڵه‌كانی خەمڵاندنی زیانەکان و پێویستیەکان لەگەڵ پرۆژەکانی سه‌قامگیری، ئاشتەوایی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە."

هه‌روه‌ها رایگەیاند: "رۆژی دووەم لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی تر تاوتوێدەکرێت سەبارەت بەو رێکارانەی پێویستن بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی لەبار بۆ وەبەرهێنان. ئەمە پێشکەشکردنی 212 پرۆژەی وەبەرهێنان لەخۆدەگرێت لەهەموو كه‌رتەکانی ئابوری عێراقدا، لەنێویدا پرۆژەکانی هەرێمی کوردستانیش."

بەیاننامەکە رایگەیاند كه‌ رۆژی سێیەمی کۆنفرانسەکە، کە سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی و رێکخەری یەکێتی ئەوروپا بەشداری تێدادەکەن، تەرخاندەکرێت بۆ راگەیاندنی ئەو پشتیوانیەی لەلایەن وڵاتە بەشداربووەکانەوە بەڵێنی لەسەر دراوە."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500