هه‌واڵه‌كانی عێراق

دەستەی دەستپاکی عێراق رێگە لە بەفیڕۆچوونی 31 ملیۆن دۆلار دەگرێت لە 2017

دەستەی دەستپاکی عێراق پێنجشەممە (8 شوبات) رایگەیاند رێگەی گرتووە لە بەفیڕۆدانی نزیکەی 36 ملیار دینار (31 ملیۆن دۆلار) لە 2017 بە پێداچونەوە بە کڕین و بەکرێگرتنی موڵكوماڵه‌كانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبووندا.

دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "تیمە لێکۆڵرەوە مەیدانیەکان کە ئەرکی پشکنینی کڕین و بەکرێدانی موڵکه‌كانی سەر بە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و وه‌زاره‌تی شارەوانییان پێسپێردراوە، رێگەیان گرتووە لە بەفیڕۆچوونی نزیکەی 36 ملیار دینار لە 2017."

بەیاننامەکە راشیگەیاند تیمەکان ئەمەیان بەدەستهێناوە بە پێداچونەوە بە فایلەکانی 14,341 موڵكدا لە هەموو پارێزگاکان جگە لە بەغدا و هەرێمی کوردستان.

راشیگەیاند: "[ئەوان] چەندین پێشێلکارییان دۆزیەوە کە هێنده‌ جددین تا بچنە خانەی تاوانی گەندەڵی دارایی و ئیدارییه‌وه‌ کە 25 لەوانە رەوانەی نوسینگەی گشتی وردبینی کراون لە وەزارەتی شارەوانی."

هه‌روه‌ها رایگەیاند كه‌ 18 پێشێلکاری تریش رەوانەی نوسینگەی لێکۆڵینەوەی دەستەی دەستپاکی کراون.

بەیاننامەكه‌ رایگەیاند: "پێنج لەو پێشێلکاریانە پێشتر رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوەی دەستەکە کراون کە لێکۆڵینەوە لە کەیسه‌كانی پەیوەست بە دەستپاکی دەکات."

راشیگەیاند ئێستا 13 پێشێلکاری لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500