شانەیەکی نۆ ئەندامیی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) هەڵوەشێنرایەوە لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی ئەمنیدا کە لەلایەن هێزە هاوبەشەکانی پارێزگای ئەنبار و فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبارهوه ئەنجامدرا پێنجشەممە (8 شوبات).
بەرپرسی پۆلیسی ئەنبار، لیوا هادی کەسار رزەیج، بە دیارونای وت هێزە ئەمنیەکان شانەیەکی تیرۆرستیییان هەڵوەشاندۆتەوە کە تایبەتبوون بە چاندنی بۆمبی دەستکرد و تیرۆرکردن.
وتیشی: "لەسەر بنەمای دانپێدانانی بەندکراوێك یەکەکانمان شانەکەیان دۆزیەوە و شوێنیکەوتن و دواتر دەستیانکرد بە دەستگیرکردنی ئەندامانی لەچەند ناوچەیەکی رەمادی و فەلوجە و حەبانییە."
ههروهها وتی: "ئەو چەك و مین و بۆمبه دەستکردانەی پێیان بوو دەستیان بەسەردا گیراوە."