هێزه‌كانی عێراق هێرشێكی خۆكوژیی ژنێكیان پووچه‌ڵكرده‌وه كه پشتێنی بۆمبڕێژكراوی به‌ستبوو, پلانی هه‌بوو ناوچه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌غدا بكاته ئامانج، فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا چوارشه‌ممه (7 شوبات) رایگه‌یاند.
فه‌رمانده لیوا جه‌لیل روبه‌یعی به دیارونای وت ژنه خۆكوژره‌كه پلانی هه‌بوو هێرشبكاته سه‌ر ته‌ل تاسه له ناحیه‌ی تارمییه‌ی باكوری به‌غدا.
وتی: "هێزه ئه‌منییه‌كان زانیاری‌یان به‌ده‌ستگه‌یشت كه هێرشكه‌رێكی خۆكوژ گه‌یشتۆته تارمییه و ده‌یه‌وێت یه‌كێك له ناوچه‌كانی پایته‌خت بكاته ئامانج."
وتیشی: "خۆكوژه‌كه له نێو خوێندنگه‌یه‌كدا خۆیحه‌شاردابوو." هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و ناوچه‌یه ئابڵۆقه‌درا بۆ ده‌ستگیركردنی، به‌ڵام له‌كاتی ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌دا خۆیته‌قانده‌وه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی گیانیی لێبكه‌وێته‌وه.
روبه‌یعی وتی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستپێكردووه بۆ دۆزینه‌وه ناسنامه‌ی خۆكوژه‌كه و ئه‌وانه‌ش كه له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌دا به‌شداربوون.