هێزه‌كانی عێراق به پشتیوانیی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستیانكرد به ئۆپه‌راسیۆنێكی مه‌زن چوارشه‌ممه (7 شوبات) دژی چه‌كدارانی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی"(داعش) كه له باكوری خۆرهه‌ڵاتی ناوچه بیابانییه‌كان خۆیان حه‌شاردابوو، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق رایگه‌یاند كه سوپا و هێزه‌كانی ده‌ستتێوه‌ردانی خێرا، به هاوكاری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێرشه ئاسمانییه‌كانی عێراق و هاوپه‌یمانان، ئۆپه‌راسیۆنێكیان له خۆرهه‌ڵاتی توزخورماتوو ئه‌نجامدا "بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانی داعش".
به گوێره‌ی هێزه‌كانی ده‌ستتێوه‌ردانی خێرا، هێزه‌كانی عێراق چه‌ندین گوندیان گرته‌وه و شوێنه‌كانی داعشیان وێران‌كرد.
رۆژنامه‌وانێكی ئاژانسی فرانس پرێس له شوێنی رووداوه‌كه وتی كه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه هیچ به‌ره‌نگارییه‌كی به‌رچاوی به‌خۆوه‌نه‌بینی.