گروپه نێوده‌وڵه‌تییه خێروازییه‌كان دووشه‌ممه ( 5 شوبات) هۆشدارییاندایه ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاواره‌ی سوری له‌خۆده‌گرن ده‌رباره‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی به‌زۆریان، ئاژانسی فرانس پرێس رایگه‌یاند.
راپۆرتێك له‌لایه‌ن زۆر له رێكخراوه مرۆییه سه‌ره‌كییه‌كانه‌وه -- له نێویاندا ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویجی ئاواره‌كان و رێكخراوی كه‌یر ئینته‌رناشنال -- هۆشدارییدا ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ئاراسته‌یه‌ك بۆ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: "سه‌دان هه‌زار په‌نابه‌ر مه‌ترسیی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ره بنێردرێنه‌وه بۆ سوریا له 2018، سه‌ره‌ڕای به‌ردوامیی توندوتیژی، بۆردومان و تۆپبارانكردنه‌كان كه ژیانی هاوڵاتیان ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه."
راپۆرته‌كه، "خاكی مه‌ترسیدار"، تێبینی ئه‌وه‌ی كردووه كه گرتنه‌به‌ری رێوشوێنه‌كان بۆ ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ سوریا به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه له ئه‌جه‌ندای ئه‌و وڵاتانه‌دا كه له‌خۆیانگرتوون.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه: "له‌گه‌ڵ گۆڕانی بارودۆخی سه‌ربازی له سوریا و هه‌روه‌ها زیادبوونی گوتاره‌كان و سیاسه‌ته‌كانی دژ به په‌نابه‌ران له جیهاندا، حكومه‌ته‌كان له 2017دا به‌ئاشكرا ده‌ستیانكرد به بیركردنه‌وه له گێڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كان بۆ وڵاته‌كه‌یان."
ژماره‌ی ئه‌و ئاوارانه‌ی گه‌ڕاونه‌ته‌وه سوریا له 2017 به‌رزبووه‌وه بۆ 721,000 كه‌س، له‌كاتێكدا ساڵی رابردوو 560,000 كه‌س بوو.
به‌ڵام راپۆرته‌كه هۆشدارییدا كه سێ ئه‌وه‌نده خه‌ڵك له سوریا ئاواره‌بوون له ساڵی رابردوودا و چاوه‌ڕوانده‌كرێت 1.5 ملیۆن كه‌س ناچاربكرێن ماڵه‌كانیان به‌جێبهێڵن له ساڵی 2018دا.
سكرتێری گشتی رێكخراوی ئه‌نجوومه‌نی نه‌رویجی ئاواره‌كان، ژان ئێگه‌لاند وتی: "ئێستاكه گه‌ڕانه‌وه نه ئه‌مینه و نه خۆویستیشه بۆ زۆربه‌ی زۆری ئه‌وانه‌ی كه له ده‌ست شه‌ڕ و توندوتیژی هه‌ڵاتوون."
سه‌رۆكی رێكخراوی منداڵانپارێز، هێلی سۆرنینگ-شمیت، كه هاونوسه‌ری راپۆرته‌كه‌یه، هۆشدارییدا كه چه‌ندین منداڵ له‌به‌ر مه‌ترسیی ئه‌وه‌دان به رێگه‌یه‌كی سه‌خت و دژوار‌دا بنێردرێن.
ناوبراو وتی: "نابێت هیچ منداڵێك بگه‌ڕێندرێته‌وه نیشتیمانه‌كه‌ی تاوه‌كو پارێزراو نه‌بێت. له‌ئێستادا زۆر له به‌شه‌كانی سوریا بۆ منداڵان ئه‌مین نین. هێشتا بۆردومان ده‌كرێن و خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك خوێندنگه و نه‌خۆشخانه بوون به وێرانه."
رێكخراوی بزاوت دژی برسێتی و ئه‌نجوومه‌نی دانیماركی په‌نابه‌ران به‌شدارییان له راپۆرته‌كه‌دا كردووه.